هەواڵگری و ئەمنی دوو تیرۆریست لە سلێمانی و دیالە دەستگیر دەكەن

ئەمنی
  • 1-11-2024, 20:36
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری توانیان دوو تیرۆریست لە پارێزگاكانی سلێمانی و دیالە دەستگیر بكەن.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەژێر ڕێنمایی و سەرپەرشتی وەزیری بەرگری سابت عەباسی، لە بەردەوامی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی قارەمانانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، لە ڕێگەی زانیاری هەواڵگری دروست، مەفرەزەكانی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی توانیان  تیرۆریستێكی هەڵاتوو لە دەسەڵاتی دادوەری دەستگیر بكەن، و فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بەپێی حوكمەكانی مادەی (چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر)، لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی دیالە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكرابوو لە پەیوەندی بە دۆسیەی تیرۆریستی لە قەزای بەعقوبە لە پارێزگای دیالە، هەروەها فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4ی تیرۆر)، و جەختیشیكردەوە: رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنی تایبەتمەند كراون.

    -اه‌ع