وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەكاتەوە لەناو مەزارگەی ئیمام عەلی سەلامی خوای لەسەر بێت پاتری مۆبایلێك تەقیبێتەوە

ئەمنی
  • 1-11-2024, 20:22
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیكردەوە لەناو مەزارگەی ئیمام عەلی سەلامی خوای لەسەر بێت لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف پاتری مۆبایلێك تەقیبێتەوە.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا- كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێكیان لەبارەی (تەقینەوەی پاتری ئامێری مۆبایل لەناو مەزارگەی ئیمام عەلی، سەلامی خوای لەسەر بێت) بڵاوكردوەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی رویدا سووتانێكی زۆر سادەی پاتری مۆبایلێك بوو لە نزیك یەكێك لە خاڵەكانی پشكنین، نەك تەقینەوە، داواشی كرد هەواڵ و زانیاری لە سەرچاوەوە بڵاوبكەنەوە.