بەدواداچوون – ا ه ع كۆشكی سپی رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بریاریداوە كۆبونەوەی لوتكەی لەگەڵ كیم جونگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور هەڵوەشێنێتەوە كە بڕیاربوو رۆژی 12ی حوزەیرانی داهاتوو بەرێوەبچێت بەهۆی لێدوانەكانی ئەم دواییەی سەرۆكی كۆریای باكورەوە. لە نامەیەكدا كە ترەمپ ئاراستەی سەرۆكی كۆریای باكوری كردوە و لەلایەن كۆشكی سپییەوە ئەمرۆ پێنج شەممە، بڵاوكرایەوە ترەمپ لە پەیامێكیدا بۆ كیم دەڵێت "چاوەرێی بینینت بووم" دەشڵێت بەڵام لە دوا لێدوانی تۆدا هەست بە توڕەیی و دوژمكاری كراوە دەكەم، پێم وایە ئەو كۆبونەوەیەی كە پلانی بۆ دانرابوو لە ئێستا بە پێویست نازانم".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات