ئەردۆغان: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان سوودی زۆر بە هەردوو وڵات دەگەیەنێت

سیاسی
  • 1-11-2024, 16:58
  • +A -A

    ئیستەنبوڵ - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، تەئكیدیدكردەوە: پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان سوودی زۆر بە هەردوو وڵات دەگەیەنێت.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیكردەوە: كە توركیا و عێراق دوو وڵاتی دراوسێی یەكترن و پەیوەندییەكی قووڵی مێژوویی و كولتووری بەیەكەوە گرێیداون.
    ئەردۆغان ئاماژەی كرد، بە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هەڵسەنگاندنی هەلی هاوكاری بە تایبەت پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كە سوودێكی زۆر بۆ هەردوو وڵات دەبەخشێت، و جەختیشیكردەوە: بە هەموو ئیرادەیەكەوە بۆ بەدیهێنانی ئەمە بەردەوام دەبین لە هەنگاوە پێویستەكان.
    بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری ئیستەنبوڵی توركیا و لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆبوەوە.