سەرۆک وەزیران و ئەردۆغان یەکخستنی هەڵوێستەکان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 1-11-2024, 16:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بە یەكخستنی هەڵوێستەكان سەبارەت بە پێشهاتە مەترسیدارەكانی ناوچەكە گفتووگۆیان كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە كۆشكی وەحیدەلدین لە شاری ئیستەنبوڵی توركیا لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، كۆبووەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەردوولا گفتوگۆیەكیان كرد بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و پەرەسەندنی مەترسی بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری كە لە لایەن قەوارەی زایۆنییەوە دروستكراوە، لەگەڵ بەردەوامی دەستدرێژیەكانی بۆ سەر غەززە و لوبنان و ئەو هێرشانەی كە چەند وڵاتێكی ناوچەكەی كردە ئامانج.
    رونیشیكردەوە: سودانی و سەرۆك ئەردۆغان باسیان لە یەكخستنی هەڵوێستەكان كرد سەبارەت بەم پێشهاتە مەترسیدارانە و ئەو تەحەدایەی كە نوێنەرایەتیان دەكەن، و داوایان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد كە پاڵپشتی هەوڵەكان بكەن بە ئامانجی ئاگربەست و ئاسانكاری بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی فریاگوزاری و گەیاندنی هاوكاری بۆ ئەوانەی بەهۆی دەستدرێژییەكانەوە تووشی كێشە بوون، و هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوە دەستپێبكات، و بوونی فەڵەستینییەكان بپارێزێت لەسەر زەوییە مێژووییەكەیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و ڕێگاكانی كاراكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنە هاوبەشەكان لە بوارە جیاوازەكانی ئابووری و گەشەپێدان.