سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مەشهەدانی دەكات

سیاسی
  • 1-11-2024, 13:42
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە مەحمود مەشهەدانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
    سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەبۆنەی هەڵبژاردنییەوە بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە گەرمی پیرۆزبایی لە برای بەڕێزم د. مەحموود مەشهەدانی دەكەم، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم. دڵنیاین كە هەڵبژاردنی بەڕێزیان هەنگاوێكی ئەرێنییە بەرەو قۆناغێكی نوێی هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەكانی وڵات لە بەڕێوەبردنی سیاسی و كارگێڕی و یاساداناندا.
    وتیشی: هیواخوازین ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێزیان ببێتە هۆی پتەوكردنی پێكەوەییی نیشتمانی بۆ بەگەڕخستنی هەموو هەوڵەكان لەپێناو خزمەتكردنی باشتری وڵاتدا بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران كاراتر بەردەوام بێت لە ئەركی یاسادانان كە وەڵامگۆی چاوەڕوانییەكانی گەل بێت و سەقامگیری و ئێستا و داهاتووی وڵات بەهێزتر بكات.