سەرۆك كۆمار: هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان هەنگاوێكی گرنگە بۆ تەواوكردنی شایستەكان

سیاسی
  • 1-11-2024, 13:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدیكردەوە: هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان هەنگاوێكی گرنگە بۆ تەواوكردنی شایستە دەستووری و نیشتمانییەكان.
    ڕەشید لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی  (ئێكس)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA) بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی لە د.مەحمود مەشهەدانی دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
    ‏ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاوێكی گرنگە لە چوارچێوەی تەواوكردنی شایستە دەستوری و نیشتمانییەكاندا.
    ‏وتیشی: لەكاتێكدا سەرۆكایەتی كۆمار هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەی یاساداناندا، هیواخوازیشە هاریكاری لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەراندا بەهێزبكات بۆ دەركردنی یاساكان لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی.