بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران، جوڵەیەكی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای 101ی ساڵی 1976ی وەزارەتی نەوتی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا: كە بەم نزیكانە ڕەشنووسەكە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز پەرلەمانتار باسم نەغمیش، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەیەكی لاوەكی لە چوارچێوەی لیژنەی نەوت و گاز پێكهێنرا كە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە یاساكان بۆ كەرتی نەوت، و ناوی لێنرا “لیژنەی یاسادانانی نەوت".
رونیشیكردەوە: لیژنەكە كار بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە چەند یاسایەك دەكات، بە ئامانجی هەمواركردنەوەیان بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەكانی ئێستای كەرتی نەوتدا بگونجێت، و وتیشی: لە نێو ئەو یاسایانەدا یاسای ژمارە 101ی ساڵی 1976ی ڕێكخستنەوەی وەزارەتی نەوت هەیە، كە ئەو یاسایانە بە یاسایەكی كۆن دادەنرێت كە نزیكەی سێ هەمواركاری بۆ كراوە و دواهەمواریان لە ساڵی 1982 بووە.
ئاشكراشیكرد: لە ماوەی دوای 2003 وەزارەت شاهیدی چەندین پێشكەوتنی تەكنەلۆژی و كارگێڕی بووە، بەو پێیەی كارەكانی وەزارەتی نەوت فراوانتر بوون و پێكهاتەكان چەند هێندە بوون، ئەمە جگە لە دروستكردنی هەندێك پێكهاتە.
جەختیشیكردەوە: تا ئێستا پرۆژەی هەمواركردنەوەی یاساكە ئامادە دەكرێت، بە هاوكاری لەگەڵ ڕاوێژكارێكی بیانی خانەنشین كە گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتدا كردووە بۆ ئەوەی تێبینیەكانی بخاتەڕوو، دواتر ڕەشنووسەكە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژكاران، پاشان دەچێتە ئەنجوومەنی دەوڵەت، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە ڕادەی گونجانی لەگەڵ سیستەمی یاسایی وڵاتدا.
وتیشی: دوای ئەوە ڕەشنووسەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتر بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی یاسادانان.