كەشناسی: رەوشی بارانبارین تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 1-11-2024, 11:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،و هاوكات پێشبینی دەكات رەوشی بارانبارین تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت:  كەشوهەوا بۆ سبەینێ شەممە، بەگشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم، پاشان چڕیەكەی لە نیوەڕۆدا زیاد دەكات، لەگەڵ هەورە بروسكەی ناوبەناو ، بەتایبەتی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبن، لە بەغداد، بەسرە، دیالە، میسان، كەربەلای پیرۆز، سەڵاحەدین و زیقار 28 پلە، و لە نەجەفی ئەشرەف، موسەننا، بابل، دیوانیە و ئەنبار 29 دەبێت، واست 27، دهۆك و نەینەوا 26، سلێمانی 23، هەولێر 25 پلە دەبێت.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم بۆ مامناوەند، لە هەندێك شوێنی ناوچەی باكور چڕی زیاد دەكات و هەورەبروسكەی لەگەڵ دەبێت. پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكور چەند پلەیەك دادەبەزن و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش چەند پلەیەكی كەم دادەبەزێت.
    رونیشیكردەوە: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە ناوچەكانی باكور و باشوور، دواتر وردە وردە باشتر دەبێت. پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باكور و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش بەرز دەبنەوە.
    راشیگەیاند: رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ سێشەممەی داهاتوو: كەشوهەوا ئاسایی بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.