بەغدا – INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار جەختیان لەسەر گرنگی پەسەندكردنی پێوەرەكانی پیشەییبوون و شەفافیەت لە سەرژمێری دانیشتواندا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا - كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان و وەزیری داد هەریەك لە وەزیری ژینگە و سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری پلاندانان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان. سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی و بریكاری وەزیری پلاندانان و سەرۆكی دەستەی ئامار لە هەرێمی كوردستان، ڕاوێژكاری نیشتمانی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، بەڕێوەبەری گشتی بەشی كاروباری تەكنیكی لە دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی، سەرۆكی بەشی هەماهەنگی لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لە بەغدا.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەكانی دۆخەكە كرا لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆیی، هەروەها دۆسیەی پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق، كە گرنگی بەردەوامی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە پێی دەستوور و یاسا جەختی لەسەر كرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان گفتوگۆیان لەسەر كرا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرنگییە گەورەیەی كە نوێنەرایەتی دەكات كە بەشدارە لە گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری و كۆمەڵایەتی، جگە لەوەی باس لە كۆمەڵێك تێبینی پەیوەست بەم پرۆسەیە كراوە بە مەبەستی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی ڕاستەقینەو تۆكمە و دروست كە هەر بەربەستێك یان پرسێك تێدەپەڕێنێت كە ڕەنگە ڕێگری لەم پرۆسەیە بكات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : ئامادەبووان جەختیان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی سەرژمێرییەكە لە وادەی دیاریكراو، پاڵپشتیكردنی وەزارەتی پلاندانان و ئامادەكردنی هەموو ئامرازەكان بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی پرۆسەی سەرژمێری، و گرنگی پەسەندكردنی بەرزترین ستانداردی پیشەیی و شەفافیەت، جگە لە چڕكردنەوەی بەرنامە و وۆرك شۆپەكانی هۆشیاری بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ دابینكردنی داتای دروست بۆ دابینكردنی بنكەیەكی زانیاری تەواو لە نیشتەجێبوون، پەروەردە، تەندروستی، كار، و هەموو پێوەرە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان.