بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی تورکیا كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندیدار و تایبەتی کرد بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامە و یاداشتانەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان عێراق و تورکیادا لە بوارە جیاجیاکان واژۆ کراوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە میانەی دیدارەکەدا، سودانی لە"بارەی پێشکەوتنەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانە ئاگەدارکرایەوە، کە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا واژۆ کران".
هەروەها سهرۆك وهزیران بەدواداچوونی کرد بۆ "ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە پڕۆژە پلان بۆ داڕێژراوەکان لە بواری ژێرخانی سەرچاوەکانی ئاو، کە لە چوارچێوەی ستراتیجی ڕێککەوتننامەکەی نێوان هەردوو وڵاتدا هاتووە، و ئامانج لێی پەرەپێدانی تێگەیشتن و هاوکارییە لە کەرتی ئاودا، لەسەر بنەمای یەکسانی و دراوسێیەتی باش".
ههرروهها بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر "بەڕێوەپێشچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، لەچوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی چوارقۆڵی لەگەڵ تورکیا و قەتەر و ئیمارات، و بەدواداچوون بۆ پڕۆژە سەرەکییەکانی ناو پڕۆژەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردن و لایەنە پەیوەندیدارەکانی چارەسەرکردنی، هەروەها کارکردنی جدی بۆ دڵنیابوون لەتەواوبوونیان لەماوەی دیاریکراودا و بەدیهێنانی یەکخستن و هاوبەشی بنیاتنەر، بەجۆرێک یارمەتیدەر بێت لەبەهێزکردنی ئابووری و گەشەپێدان".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات