بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، داخستنی 52 کارگەی بەهۆی پێشێلکاریی ڕێساکانی ژینگە ڕاگەیاند، هاوکات سزای بۆ ئەو خاوەن کارگانە دانا کە سەرپێچی ڕێنماییە ژینگەییەکان دەکەن.
"عەلی ئیبراهیم " بەڕێوەبەری گشتیی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو کارگانەی کە سەرپێچیان ئەنجامداوە نزیکەی 102 کارگەن و 52 لەوانە داخراون،ئەوانی تر ئاگادارکراونەتەوە و دامەزراوە سووتەمەنیەکانیان ڕاگیرا تا ئەو کاتەی سەرپێچیەکەیان لادەبەن، چونکە هەندێک لە سەرپێچیکاران کورەی زیادەیان دروستکردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی دوو هێندە پیسبوونی ژینگە، هەروەها سەرپێچیکردن بۆ سەر هێڵ و پشکەکانی کارەبا.
ووتیشی : لە ئێستادا سیستەمێکی نوێ پەیرەو دەکەین کە سیستەمێکی باشە و دەردانی گازی ژەهراوی زۆر کەم دەکاتەوە، هەروەها وەزارەت بەدواداچوونی بەردەوام دەکات، بۆ کارەکانی کۆمەڵگای نەهرەوان،بەهاوبەشی وەزارەتەکانی کار و ژینگە و ناوخۆ و تەندروستی،هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی.