وەزارەتی پیشەسازی بەهۆی سەرپێچی لە ژینگە داخستنی 52 کارگە ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 31-10-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، داخستنی 52 کارگەی بەهۆی پێشێلکاریی ڕێساکانی ژینگە ڕاگەیاند، هاوکات سزای بۆ ئەو خاوەن کارگانە دانا کە سەرپێچی ڕێنماییە ژینگەییەکان دەکەن.
    "عەلی ئیبراهیم " بەڕێوەبەری گشتیی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو کارگانەی کە  سەرپێچیان ئەنجامداوە نزیکەی 102 کارگەن  و 52 لەوانە داخراون،ئەوانی تر ئاگادارکراونەتەوە و دامەزراوە سووتەمەنیەکانیان ڕاگیرا تا ئەو کاتەی سەرپێچیەکەیان لادەبەن، چونکە هەندێک لە سەرپێچیکاران کورەی زیادەیان دروستکردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی دوو هێندە پیسبوونی ژینگە، هەروەها سەرپێچیکردن بۆ سەر هێڵ و  پشکەکانی کارەبا.
    ووتیشی : لە ئێستادا سیستەمێکی نوێ پەیرەو دەکەین کە سیستەمێکی باشە و دەردانی گازی ژەهراوی زۆر کەم دەکاتەوە، هەروەها وەزارەت  بەدواداچوونی بەردەوام دەکات، بۆ کارەکانی کۆمەڵگای نەهرەوان،بەهاوبەشی وەزارەتەکانی کار و ژینگە و ناوخۆ و تەندروستی،هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی.