بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، شکست پێهێنان بۆ بە قاچاخ بردنی 100 کیلۆگرام لە ماددە هۆشبەری لەجۆری کاپتاگۆن لە باکووری وڵات ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تیایدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پەسەندکراوە و لەلایەن وەزیری ناوخۆوە سەرپەرشتی دەکرێت، و لەڕێگای هاوکاری ئەمنی بۆ دۆسیەی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی تیمی هەواڵگری،لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەپێی بڕیارە دادوەرییەکان کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخەوە دەرچووە،بە هەماهەنگی و بەشداری و هاوکاری ئەمنی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر، سەرکەوتوو بوو لە ئاشکراکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین قاچاخچی نێودەوڵەتیی کە هەڵگرێکی ڕەگەزنامەی بیانی بوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەدا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەردا گیرا ، کە بریتی بوو لە 100 کیلۆگرام لە حەبی کاپتاگۆن و لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بەتاوانەکەی کە قاچاخ چێتی بووە بو ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە شێوەیەکی نایاسایی.