وەزیری ناوخۆ ڕێنمایدا بە تەواوکردنی پڕۆژەیەکی نوێ بۆ دانانی کامێرا لەناو فڕۆکەخانەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایشی فرۆکە خانەکان

ناوخۆ
  • 31-10-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،ڕێنمایدا بە  تەواوکردنی پڕۆژەی نوێی دانانی کامێرا لەناو فڕۆکەخانەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی ئاسایشی نێو فرۆکەخانەکان.
    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ پێنجشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکان،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاسایشی فڕۆکەخانەکانەکانی کرد.
    وەزیری ناوخۆ ، ستایشی ئەو ڕێوشوێنانەی کرد،کە گیراونەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بەڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا،کە بارگرانی لەسەر گەشتیاران و هاوەڵەکانیان کەمکردۆتەوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: وەزیری ناوخۆ جەختی لە تەواوکردنی پڕۆژە نوێیەکە بۆ دانانی کامێرا لە ناوەوە و دەرەوەی فڕۆکەخانە و بەرزکردنەوەی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانە لەگەڵ هەموو پێداویستییە لۆجستییەکان کردەوە .