بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،بەهۆی رووداوی قوربانیانی لافاوەکەی ئیسپانیا،لەپەیامێکدا پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی "پێدرۆ سانشێز"ی هاوتا ئیسپانیەکەی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ پێنج شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، لەپەیامێکدا پرسە و هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی"پێدرۆ سانشێز" سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا کرد،کە تیایدا هاتووە : بەهۆی ئەم رووداوە دڵتەزێنە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بۆ قووربانیانی شەپۆلی لافاوەکەی شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا دەردەبڕین.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: هەر لە پەیامەکەیدا سودانی هاوخەمی حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی دۆستی ئیسپانیا خستەڕوو،کە لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی و سەرەخۆشی جۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەدەبڕێت،هەروەك ئامادەیی عێراقی بۆ دابینکردنی هەر هاوکاریەکی پێویست بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم کارەساتە سروشتییە دەربڕی.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات