بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە،دادگای ڕووبەڕووبونەوە تاوانەکانی سەلاحەددین،سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێکی تیرۆریستی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش دەرکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە : ئەو تیرۆریستە بەشداریی لە کردەی تیرۆریستی دژی هێزەئەمنیەکانی کردبوو لەسەر ڕووباری ئیسحاق لە ساڵی 2014 ، بەپێی بڕگەکانی مادەی دوو 1/3/5 و بەپێی مادەی چوار/1ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 سزای لەسێدارە دانی بۆ دەرکرد.