وەزیرانی گواستنەوەی هەریەک لە قەتەر و تورکیا و ئیمارات گەیشتنە بەغدا

ناوخۆ
  • 31-10-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە،وەزیرانی گواستنەوەی قەتەر و تورکیا و ئیمارات،بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی لیژنەی وەزاری چوارقۆڵی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، گەیشتنە بەغدای پایتەخت.
    وەزارەتی گواستنەوە،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری چوارقۆڵی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان،لە بەغدا”"ڕەزاق موحیبەس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە ، پێشوازی لە هاوتا ئیماراتیەکەی کرد.
    وەراگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : هەر ئەمرۆ هەریەک لە "جاسم بن سەیف سلێتی " وەزیری گواستنەوەی قەتەر و "عەبدولقادر ئۆراڵ ئۆغڵو"وەزیری گواستنەوەی تورکیاش گەیشتنە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری چوارقۆڵی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.