بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە،لیژنەی عێراقی – تورکیا سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ئەنقەرە ئەنجامدا.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوو: لیژنەی هاوبەشی ئاو لە نێوان عێراق و تورکیا سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ئەنقەرە ئەنجامدەدات و کە لایەنی عێراقی بە سەرۆکایەتی "حسێن عەبدولئەمیر" بریکاری تەکنیکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و لایەنی تورکی بە سەرۆکایەتی "بێریس ئاکانجی" بریکاری وەزیری دەرەوە، بە ئامادەبوونی "ماجید جماوی " باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ئەنقەرە.
وەک بەیاننامەکەی بالێۆزخانەی عێراق لە ئەنکەرە ئاماژەی پێداوە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە مەلەفی ئاو و ڕێگاکانی پاراستن و سودوەرگرتنی کرا،بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە مەلەفی ئاو لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا.