بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی،ڕایگەیاند : کە سێ ستراتیژی گشتگیری هەن بۆ گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک، هاوکات ئەوەش پایە بنەڕەتییەکانی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا دەستنیشان دەکات.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یەکگرتنێکی هاوبەش لە نێوان سیاسەتەکانی کارکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بازرگانی و دارایی لە عێراقدا هەیە، کە ئەمەیە پایەی بنەڕەتی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا پێکدەهێنن.
ڕاشیگەیاند : کەرتی کشتوکاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی بازرگانی،کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی پێویستی ساڵانەی عێراق بۆ دانەوێڵە،کە نزیکەی بە 6 ملیۆن تۆن مەزەندە دەکرێت،لەڕێگەی هەڵمەتی چاندن و دەستنیشانکردنی ناوچە چێنراوەکان، و دابینکردنی بەشی پێویستی ئاو،ئەوە جگە لە دەستەبەرکردنی تۆ و پێو و قڕکەر و ئامێرەکان لەلایەن دەوڵەتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح ووتیشی: ئەم هەماهەنگییە هاوکات پەیوەستی بە سیاسەتی داراییەوە هەیە کە پاڵپشتی دارایی پێویست بۆ کڕینی دانەوێڵە لە جووتیاران دەکات.
ساڵح ئەوەشی خستەڕوو: ئاسایشی خۆراک لە عێراق پرسێکی گرنگە و کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس هەیە، چونکە عێراق زۆر پشت بە هاوردەکردنی خۆراک دەبەستێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانەکەی.
ئاماژەی بەوەشدا : ئاسایشی خۆراک هەمیشە پێویستی بە ستراتیژی هەمەلایەنە هەیە کە بریتییە لە چاکسازیی کشتوکاڵی و باش بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان،و بەهێزکردنی هاوکاریی ناوچەیی بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوون و بەردەوامیی خۆراک بۆ دانیشتووان.