بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، جەختی لەسەر پێویستی یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە.
مەندەلاوی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : پێویستە هەموو پەرلەمانتارانی پێکهاتەکان ئامادەبن لە هۆڵی ئەنجومەن بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ دەسەڵاتی یاسادانان بدەن. وەک وەك لە ڕاگەیەندتاوەکەدا هاتووە : مەندەلاوی جەختی لە پێویستی دوورخستنەوەی ناکۆکی سیاسی لەم مەلەفە گرنگدا کردەوە،بۆ ئەوەی هەموو هێزە نیشتمانییەکان کاربکەن لەسەر بنەمای چاودێری و بەرپرسیارێتی بۆ تەواوکردنی ئەو شایستە دەستوریانەی کە دەمێکە دواکەوتوون.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : مەندەلاوی داواشیکردوە: کە دانیشتنەکە ببێتە هۆی هەڵبژاردنی سەرۆکێک تا ببێتە هۆی درێژەدان بە هەنگاوەکانی بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەران.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات