هەولێر-INA
له فه‌رمانێكى هه‌رێميدا " نێچيرڤان بارزانى"سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى بە نەحیەکردنی هه‌رسێ کۆمەڵگای (شاريا و مسێريك و ته‌ناهى) له سنوورى پارێزگاى دهۆك ئیمزا کرد
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە : ئه‌م فه‌رمانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تى و له‌به‌ر ڕۆشناييى نووسراوێكى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، به‌پێى ياساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه و له ڕۆژى ئيمزاكردنييهوه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: هێنانهكايهى ئه‌و سێ ناحيه تازه‌يه له سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زياتر به خزمه‌تگوزاريى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاريى زياترى كارگێڕى بۆ هاووڵاتيانى ئه‌و سێ ناوچه‌يه.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات