هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و دهۆك خاڵی یارییه‌كه‌یان دابه‌شكرد

وەرزش
  • 30-10-2024, 22:01
  • +A -A

    هه‌ولێر –INA

    یاری دێربی کوردستانی له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی  زاخۆ و دهۆكی میوانەکەی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە یەکسانبوونێکی ئەرێنی لە کۆتایی گەڕی پێنجەمی خولی تۆپی پێی ئەستێرەکانی عێراق کۆتایی هات.

    یارییەکە کاتژمێر ٧:٤٥ خولەک لە یاریگای زاخۆ بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتایی هات.

    گێمی یەکەم بە پێشەنگی زاخۆ بە دوو بێ وه‌ڵام کۆتایی هات، دوو گۆڵەکەی زاخۆ لەلایەن ئەمجەد عەتوانەوە لە دوو لێدانی سزا لە 35 و 45 + 3 خولەکدا تۆمارکرا.

    لە گێمی دووەمدا یانەی دهۆك کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی ٧١دا لە ڕێگەی پیتەر کۆرکیسەوە گۆڵی یه‌كه‌می تۆمارکرد و لە خولەکی ٨٢دا باشینگ عەبدوڵڵا توانی گۆڵێ دووه‌م بۆ دهۆك تۆمار بکات.

    بۆیه‌ یاری دێربی كوردستان یه‌كسان ته‌واو بوو ، به‌م جۆره‌یش یانه‌ی زاخۆ بوو به‌ خاوه‌ن 9 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می خوله‌كه‌ دێت و یانه‌ی دهۆكیش بوو به‌خاوه‌ن 5 خاڵ له‌ پله‌ی پازده‌یه‌م دێت .