دوای 48 كاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانێك لە بەغداد پۆلیس باندێدێكی كوشتنی دەستگیر كرد

  • 24-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع مەفرەزەیەكی پۆلیس لە بەغداد دوای 48 كاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانێك لە ناوچەی كەمالییەی خۆرهەڵاتی بەغداد باندێكی تاوانی دەستگیر كرد. وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" مەفرەزەیەكی پۆلیسی بەغداد/ سەر بە بنكەی پۆلیسی خەنسا باندێكی كوشتنی دەستگیر كردووە دوای 48 كاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانێك”.