حزبوڵای لوبنان هێرشی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئاراسته‌ی باكوری ئیسرائیل ده‌كات

جیهانی
  • 30-10-2024, 21:44
  • +A -A

    به‌دواداچوون -INA

    ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ حزبوڵا زنجیره‌یه‌ك هێرشی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكوری ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامدا و له‌ئێستاشدا له‌ ناوچه‌كانی نه‌هاریا و حه‌یفا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێده‌درێت.

    هه‌روه‌ها زه‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی بێ وه‌ستان له‌ شاره‌كانی نه‌هاریا و حه‌یفا لێده‌درێت و و هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیش له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ له‌ كاتێكدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان چونه‌ته‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌وه‌.

    نزیكه‌ی پێنج فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 20 خوله‌ك له‌ ئاسمانی باكوردا ده‌سوڕانه‌وه‌.