هه‌ولێر -INA
له چوارچێوه‌یه یارییه‌كانی گەڕی پێنجەمی خولی تۆپی پێی ئەستێرەکانی عێراق، یانه‌ی كاره‌با له یانه‌ی دیاله برده‌وه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك گۆڵ هه‌روه‌ها یانه‌ی هەولێر بەبێ گۆڵ لەگەڵ میوانەکەی نەجەف یەکسان بوو.
یارییەکە کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو، تیمی ناوبژیوانی پێکهاتبوو لە ئەحمەد عەسکەر ناوبژیوانی یاریگا، ئەحمەد نەعیم یاریدەدەری یەکەم و بەشار نۆفال یاریدەدەری دووەم و ئه‌یاد زاحم ناوبژیوان چوارەم ، و سالم عامر، ناوبژیوانی VAR
لە چوارچێوەی هەمان گه‌ردا، یانه‌ی كاره‌با بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەیانهی دیالەی بردەوە، یارییەکەش لە یاریگای مه‌دینه، لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو.
له گێمی یه‌كه‌مدا یانه‌ی كاره‌با توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات ، گوڵی یه‌كه‌م له لایه‌ن یاریزان مورته‌زا هه‌دیب لە خولەکی ٣٠ تۆمارکرا، گۆڵی دووەمیش لە هەڵەی بەرگریکاری دیالە، مەشکۆر کەریم، لە... خولەکی ٤٢ تۆماركرا.
لە گێمی دووەمدا یانەی دیالە بە تۆمارکردنی تاکە گۆڵی خۆی لە خولەکی ٦٨دا لە ڕێگەی ئەحمەد تورکیەوە ئه‌نجامه‌كه‌ی كرد به 2-1 به‌م شێوه‌یه‌ش یانه‌ی كاره‌با بردنه‌وه‌ی تۆماركرد.