ههولێر -INA
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، و قۆناغی دوو ئیدارەییمان تێپەڕاندووە وتیشی : دەبێت مۆدێلێك بدۆزینەوە چۆن لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر بكەین.
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری مێری كه پهیامنێری ئاژانسی ههواڵی عێراقی تێیدا ئامادهبوو تێیدا باسی چهند بابهتێكی گرنگی كرد لهوانهیش ، هەڵبژاردن، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، پرۆسەی چارەسەری و دۆخی ناوچەکە قسەی کرد.
نێچیرڤان بارزانی وتی، "مەسەلەی هەڵبژاردن مەسەلەیەکی گرنگ بوو بۆ هەرێمی کوردستان. هەڵبژاردن سەرچاوەی رەوایەتیدانە بە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی بۆ هەرێمی کوردستان زۆر خراپ بوو."
سهرۆكی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه "خۆشبەختانە دەڵێین بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی دیکە، پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەشێوەیەکی باش و لەسەر رێچکەیەکی دروست خەریکە گەشە دەکات".
ههروهها ڕاشیگەیاند، نابینە دوو ئیدارە، دەبینە سفر ئیدارە و قۆناغی دوو ئیدارەییمان تێپەڕاندووە، چونكە هەرێمی كوردستان بەپێیی دەستووری عێراق چوارچێوەیەكی دەستووری هەیە، كە نزیكەی 80%ی خەڵكی عێراق دەنگی پێ داوە.
سهرۆكی ههرێم جەختیشی كردەوە، دەبێت مۆدێلێك بدۆزینەوە چۆن لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر بكەین و ئەوەش سەرەتا بە حكومەتێكی یەكگرتوو دەكرێت، كە وەڵامدەرەوەی داخوازی خەڵك بێت و چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا بكات.د
بارزانی جەختیشی كردەوە، “دەبێت كێشەكانی هەرێم لە چوارچێوەی عێراق چارەسەر بكەین و وتیشی، “ناكرێت حكومەتی هەرێممان هەبێت بەبێ یەكێتی یان بەبێ پارتی”.