بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاراستەی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان عێراق و ناتۆ دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چوارچێوەی هاوکارییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە فەرماندەی نێردەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی / ناتۆ لە عێراق فەریق لوکاس شخوێریس"،ههروهها له كۆبونهوهی نێوان ههردوو تاوتوێ "چۆنیەتی هاوکاری ئەمنی و سەربازیان لە نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپەیمانێتی کرد، لەچوارچێوەی کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە له میانەی دیدارەکەدا، "سودانی لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەی ئاستی باڵای نێوان عێراق و هاوپەیمانی ئاگەدار کرایەوە، کە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو لە برۆکسل بەڕێوەچوو، ئاگادارکرایەوە، و فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی کرد لە نێوان هەردوولادا، کە لایەنی عێراقی تێیدایە بە سەرۆکایەتی بەڕێز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەبێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموو چوارچێوەکانی هاوکاری".
سودانی ئاماژەی بە خواستی عێراق کرد بۆ هەنگاونان بەرەو هاریکاری دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ کە بەشداربوون لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، و پتەوکردنی بوارەکانی مەشق و ڕاوێژی هاوبەش لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێزەکانمان ئاستی پێشکەوتووی تەکنیکی و کاریگەری مەیدانییان بەدەستهێناوە.
هەروەها سهرۆك وهزیران ئاماژەی بە "پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی کرد لە ناوچەکە، لەگەڵ بەردەوامی دەستدرێژی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە و لوبنان و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئاشتی ناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ فراوانکردنی ململانێکان، جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان و زلهێزەکان کە دەبێت ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ بەرانبەر بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان و ڕێگریکردن لە جینۆساید کردنی گەلی فەڵەستینی خۆڕاگر".