هه‌ولێر -INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رایگه‌یاند: به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ بوو.
له راگهیندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێردراوه تێیدا هاتووه "، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و تيمانهى كۆمسيۆن كرد كه سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان كرد و سه‌ركه‌وتووانه پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان به‌ڕێوه برد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگهیندراوهكه ئه‌وه‌یش هاووه ئەوەش هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و كارى كۆمسيۆن و بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق دووپات كرده‌وه و ستايشى خزمه‌ت و ماندووبوونيانى له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كرد. هه‌روه‌ها داكۆكیى له‌وه كرده‌وه كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ بوو.
تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌یشكراوه كه، سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامى ڕۆڵ و په‌رۆشى و دڵسۆزى و هاريكاريى كۆمسيۆن بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش، به‌گه‌رمى ده‌ستخۆشیى لێ كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيانه‌وه كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنيان له نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان كرد و ستايشى ته‌واوى پرۆسه‌كه‌يان كرد، كه هه‌ر له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه تا به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدان، پرۆسه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو بوو، به شێوه‌يه‌ك کە جارى يه‌كه‌مه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هيچ تانهيهكى سوور له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆمار ناكرێت.