بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئهمڕۆ چوارشهممه ، چهند ڕێنماییەک سەبارەت بە لیژنەی باڵای ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان دهركرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەی کرد، کە تێیدا پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەبوارە جیاجیاکانی ئابووری و گەشەپێدان تاوتوێکران، و گفتوگۆ لەسەر گرنگترین دۆسیەکانی سەر خشتەی کار کرا و بڕیاری پێویستیان لەسەر درا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئهوهیش هاتووه كه "لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەی پەسەند کرد، لەوانە کۆمەڵێک پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ توێژە جیاجیاکانی هاووڵاتیان و پڕۆژەی پیشەسازی و خزمەتگوزاری، هەروەها ڕەزامەندی درا لەسەر دروستکردنی شاری قودرەی خزمەتگوزاری".
ههروهها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەکەی ڕاسپارد" ئامارێکی گشتگیر ئامادە بکەن، بۆ هەموو ئەو بڕیارانەی کە پێشتر دەرچووە و ئاستی جێبەجێکردنیان، لەلایەن ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی کە پڕۆژە پەسەندکراوەکانیان بۆ نێردراوە".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات