سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زه‌ماله‌ی خوێندن لە نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەکاتەوە

سیاسی
  • 30-10-2024, 14:56
  • +A -A

    بەغدا - INA

    سه‌رۆك کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید ، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زه‌ماله‌ی خوێندن لە نێوان بەغدا و مۆسکۆدا کردەوە.

    فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووه‌ " سه‌رۆك کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید ، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری فیدراڵی ڕووسیا لە عێراق، ئێلبروس کوتراشێڤ كرد،  هه‌روه‌ها باڵیۆزی ڕووسیا گەیاندنی سڵاوی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گه‌یانده‌ سه‌رۆك كۆمار گه‌یاند.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی گەیاندە باڵیۆز کوتراشێڤ بۆ سەرۆک پوتین و پێزانینی بۆ هەستە جوانه‌كانی"، جەختیشیکردەوە "لە قووڵایی پەیوەندییە دۆستانە و هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ڕووسیا و پێویستی باشترکردنیان لە ئا ڕێگەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دوو وڵاتی دۆست بەدەستبهێنێت”.

    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "پێداچوونەوە بە دۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا کراوە، دیارترینیان دەستدرێژیکردنە سەر لوبنان و فەلەستین".

    سەرۆکی کۆمار ئاماژەی بە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری دوو قۆڵی و چەسپاندنی پەیوەندی دۆستایەتی و چالاککردنی میکانیزمەکانی هاوکاریی کولتووری لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی نوێنەرایەتییەکانی خوێندن لە نێوان بەغدا و مۆسکۆ لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکاندا کرد.

    هه‌وره‌ها  به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ،سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە "گرنگی وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر گەلانی لوبنان و فەلەستین و کارکردن بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی  ، و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە" کرد، لە هەمان کاتدا "هەڵوێستی عێراق لەسەر شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا، کە  داوا دەکات کۆتایی پێبهێنرێت و شێوازی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بگیرێتەبەر بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات".

    لای خۆیەوە باڵیۆز کوتراشێڤ "پاڵپشتی تەواوی ڕووسیا بۆ سەقامگیری عێراق و پەرۆشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانیان لە ئاستە جیاجیا سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکاندا، بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆست" نوێکردەوە ."