ئەمڕۆ... چوار یاری لە کۆتایی گه‌ڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

وەرزش
  • 30-10-2024, 11:59
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە چوار یاری کۆتایی دێت، کە لەلایەن یاریگاکانی بەغدا و کوردستانەوە میوانداری دەکرێت.

    لە کاتێکدا یاریگای ساحیر ئەحمەد ڕازی یانه‌ی كه‌رخ  میوانداری یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌ له‌ كاتژمێری 2:45 پاشنێوه‌ڕۆ ده‌كات.

    هه‌روه‌ها له یاریگای مه‌دیینه‌ یانه‌ی دیاله‌ و یانه‌ی كاره‌با ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ له‌ كاتژمێری 5:15 پاشنێوه‌ڕۆ.

    یاریگای فرانسوا هەریری لە پارێزگای هەولێر میوانداری یاری نێوان خاوه‌ن یاریگا یانه‌ی قه‌ڵاو مناره‌ و یانه‌ی نه‌جه‌ف له‌ كاتژمێری 5:15 پاشنێوه‌ڕۆ.

    كۆتا یاریی گه‌ڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق به‌ دێربی كوردستان ناسراوه‌ له‌ نێوان یانه‌ی زاخۆ و یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چیت ئه‌م یارییه‌یش له‌ كاتژمێر 7:45 ده‌قه‌ ده‌ستپێده‌كات.