بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکرا باران بارین و هەورەبروسکە لە سبەینێوە دەستپێبکات.
دەستەی کەشناسی له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه "کەش و هەوا بۆ سبەینێ، پێنجشەممە، بە گشتی، نیمچە هەور بۆ هەوری تهواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی پەرشوبڵاو، هەندێکجار ڕەشەبا، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، و پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبنەوە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “پلەکانی گەرما بهم شێوهیه دهبێت بەسرە 29، دهۆك 25، سلێمانی 26، نەینەوا، کەرکوک، هەولێر 27 پله".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تهواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەگەڵ هەورەبروسکە لە شەودا و ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکوری وڵات. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوەڕاست و باشوور و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باکوور ".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه ، "شەممەی داهاتوو کەشوهەوا بەگشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تهواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە چەند شوێنێکی وڵات، هەندێکجاریش ڕەشەبا دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا".
به گوێرهی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه ، "پێشبینیکردنی بارودۆخی کەشوهەوای وڵات بۆ یەکشەممەی داهاتوو ئەوەیە کە کەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەی باکوور لەگەڵ ڕوودانی ڕەشەبا، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵاتدا".