بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، ئیدانەی تەقینەوەكەی ناوچەی شوعلەی كرد كە هاوڵاتیانی مەدەنی كردە ئامانج. جبوری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، "ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی كرد و بە هەوڵێكی شكستخواردوو بۆ تێكدانی یەكگرتویی وڵات لەقەڵەمیدا لەلایەن گروپە تیرۆریستیەكانەوە بەمەبەستی تێكدانی ئاسایش و ئارامی وڵات"، داواشی "لە هێزە ئەمنیەكان كرد بەتەواوی بەشەكانیەوە پلانی ریشەكێشكردنی تیرۆر دارێژن كە دەیەوێت زیان بە عێراق و دانیشتوانەكەی بگەیەنێت و پارێزگاری لە ئاسایشی هاوڵاتیان بكەن". هاوكات "سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لەكەسوكاری قوربانیان كرد و داوای زوو چاكبونەوەشی بۆ بریندارەكان كرد".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات