یانەی شەتڕەنجی مەلیك لە تونس بەشداری پاڵەوانیەتی عەرەبی دەكات

وەرزش
  • 30-10-2024, 00:03
  • +A -A

    تونس - INA
    یانەی شەتڕەنجی مەلیك بە بەشداریی (14) وڵاتی عەرەبی و (275) یاریزانی كچ و كوڕ، پاڵەوانێتیی عەرەبی كلاسیكی شەترەنج بۆ ئاستی تەمەنەكان لە ڕۆژی 26-10 لە وڵاتی تونس دەستی پێكرد و تا 3-11-2024 بەردەوام دەبێت. پاڵەوانێتیەكە لە جیهاندا باوەڕپێكراوەو زۆربەی یاریەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ هەموو وڵاتەكانی جیهان.
    سەبارەت بە نوێترین زانیاری ئەم پاڵەوانیەتییە،ئەندازیار سەمیر ئەنوەر سەرۆكی شاندی یانەی شەتڕەنجی مەلیك تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : جێگای شانازیە كە یانەی مەلیك بە چوار یاریزان بەشدارە كە پاڵەوانی عێراقن و هەریەكەیان نوێنەری عێراق دەكەن و ڕووبەڕووی وڵاتانی تری عەرەبی دەبنەوە لە پێشبڕكێدا.
    سەمیر ووتیشی : ئومێد دەكەم بەهەوڵ وكۆششی راهێنەر ویاریزانەكان،بتوانین لەنێوەندە نێودەوڵەتییەكان بتوانین ئەنجامی شایستە بۆ كوردستان وعێراق بەدەست بێین،چونكە یانەی  تاكە یانەیە كە نوێنەرایەتی عێراق دەكات لەم پێشبڕكێ عەرەبی نێودەوڵەتییە،شاندی یانەی مەلیك دوای ماندووبوون و هیلاكیی ڕێگا، هەموو توانایان خستۆتە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لەو پاڵەوانێتیە دا. 
    یاریزانە بەشداربووەكانی یانەی شەتڕەنجی مەلیك پێكهاتوون لە : -
    سۆلین سۆران/ 8 ساڵ - كچان،دەوەن نەسرەو/ 12 ساڵ - كوڕان،ڕاز ڕەوەز / 12 ساڵ -كچان،بەهرە سەمیر / 18ساڵ - كچان.