شوانی: وەزارەتی داد گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هۆڵەندا دەدات

سیاسی
  • 29-10-2024, 21:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، خالید شوانی وەزیری داد، تەئكیدیكردەوە: وەزارەت گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هۆڵەندا دەدات.
    وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: خالید شاوانی وەزیری داد لە نوسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە بەغدا جانێت بێردا كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هاوكاری هاوبەش لە بواری دادوەری و بوارە یاساییەكان، هەروەها پەرەپێدانی میكانیزمی كاری هاوبەش بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات.
    بەپێی بەیاننامەكە شوانی جەختیكردەوە: كە وەزارەتی داد گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هۆڵەندا دەدات لە بواری مافەكانی مرۆڤ و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی دادوەری، هەروەك ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی شانشین و پاڵپشتیكردنی عێراق لە كاتی شەڕی دژی تیرۆر كرد.
    لای خۆیەوە، باڵیۆزی هۆڵەندا، پێزانینی خۆی بۆ پێشوازییە گەرمەكەی دەربڕی، جەختیكردەوە: لە پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لە هەوڵەكانی بۆ بەرەوپێشبردنی مافەكانی مرۆڤ، هەروەها  ناوبراو ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد لە پابەندبوونی بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی پێشهاتی بەرجەستی لەم بوارەدا.