بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سكرتێری گشتی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق هەڵوێستێكی بوێرانەی گرتەبەر لەگەڵ گەلانی فەلەستین و لوبنان لە شەڕی ڕاستی بەرامبەر بە زایۆنیەكان.
مالیكی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە میانی گردبوونەوەی كەسایەتییە دیار و خێڵەكانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بۆ پشتیوانی لە بەرگری و سەركەوتنی خەڵكی غەززە و لوبنان بەڕێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: عێراق سەلماندوویەتی كە لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەدایە و دژی باندە تیرۆریستییەكانی داعش وەستاوەتەوە، و فەتوای ئازایانەی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی بوو كە یەكلایی كردەوە لەسەر دۆخەكە و دووپاتیكردەوە كە خۆڕاگری لە هۆشیارییەوە سەرچاوە دەگرێت.
وتیشی: خوێنی ئەو هەدوو شەهید، سەید حەسەن نەسروڵا و هاشم سەفیەدین و شەهیدانی فەڵەستین، یەكگرتوویی نێوان گەلانیان پشتڕاستكردەوە و بانگەشەی وڵاتانی پشتیوانی لە زایۆنییەكان كە ئیدیعای مافی مرۆڤ و ئازادی دەكەن، ئاشكرا كرد.
جەختیشیكردەوە: "شەڕەكان تا سەركەوتن بەردەوام دەبن"، سوپاس و پێزانینی بۆ "گەلی عێراق بۆ هەڵوێستی بوێرانەیان لەگەڵ غەززە و لوبنان و پاڵپشتییان لە هەموو قۆناغەكانی خەبات دژی زایۆنیەكان" پێشكەش كرد.
ئاشكراشیكرد: هەڵوێستی عێراق و عێراقییەكان لە پاڵپشتی كردنی گەلانی فەلەستین و لوبنان لە شەڕی ئەوان لە دژی زایۆنیەكان هەڵوێستێكی بوێرانەیە و مقاوەمە ڕۆڵی خۆی و بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ڕەوای خۆی جێبەجێ دەكات.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات