بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی سائر غانمی، لەگەڵ باڵیۆزی چین لە بەغداد تسوی وی ، هاوكاری و پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی نێوان دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن لە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و دامەزراوەكانی میدیای چینی تاوتوێ كرد.
غانمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەگەڵ باڵیۆزی چین لە بەغدا گفتوگۆمان كرد سەبارەت بە ئامادەیی بۆ دروستكردنی پردی هاوكاری و پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان دامەزراوە میدیاییەكان لە تۆڕی میدیایی عێراقی و دامەزراوە میدیاییەكانی چین.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكەی باڵیۆزی چین بۆ دەستەی ئەمینداران پەیامی ئەرێنی دەنێرێت سەبارەت بە واقیعی دامەزراوە میدیاییەكانی عێراق بە وێنەی ڕاستەقینەی خۆیان، ڕەنگدانەوەی وێنەی ئەرێنی واقیعی عێراقە، بە پێچەوانەی ئەو دەنگانە یان دەزگاكانی ڕاگەیاندن كە هەوڵدەدەن بۆ شێواندنی وێنەی ڕاستەقینە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی چین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: سەردانەكە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و جەختكردنەوەیە لە گرنگی پەیوەندییە میدیاییەكانی عێراق و چین و هاوكاری هاوبەش.