بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ تاوتوێكردنی چارەسەركردنی یاساكانی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ.
نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فراوانی كرد لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك و ئەندامانی كوتلەكان و لیژنەكانی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن شاخەوان عەبدوڵا، لە بارەگای كوتلەی سادیقون لە پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر یەكلاكردنەوەی ئەو یاسایانەی لە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆدان.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات