بەغداد - INA - نەسار ئەلحاج
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ئامارەكانی لەسەر ژمارەی ئۆپەراسیۆنەكانی تەنگپێهەڵچنینی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند، هاوكات سزای تەنگپێهەڵچنینەكەی دیاریكرد.
بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگە عەمید عەلی عەجەمی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: تەنگپێهەڵچنینی ئەلیكترۆنی بریتییە لە هەڕەشەكردن و ترساندنی قوربانییەكە بە بڵاوكردنەوەی وێنە، مادەی فیلم، یان زانیاری نهێنی پەیوەندیدار بە قوربانییەكە لە بەرامبەر پێدانی بڕە پارەیەك، یان ئیستغلالكردنی قوربانییەكە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی نایاسایی بۆ بەرژەوەندی ئەو كەسەی تەنگپێهەڵچنینەكە دەكات، یان ئاشكراكردنی زانیاری نهێنی دەربارەی خاوەنكار، یان كردەوەی نایاسایی تر.
رونیشیكردەوە: سزای تاوانی تەنگپێهەڵچنینی ئەلیكترۆنی كە بە تاوانی هەڕەشە دادەنرێت، لە مادەكانی 430 و 431 و 432ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969دایە كە لە مادەی 430 بڕگەی یەكەمدا هاتووە، هەركەسێك هەڕەشە لە كەسێكی دیكە بكات بۆ ئەنجامدانی تاوانێكی گەورە بە زیندانیكردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان بە زیندانیكردن سزا دەدرێت یان پارەكەی.
ئاماژەی بەوەشكرد: پۆلیسی كۆمەڵگە ئەركەكانی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵگا لە جۆرەكانی تەنگپێهەڵچنینی ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدات، بەو پێیەی لە ماوەی 1/1/2024 تا 6/1/2024، 815 گەشتی مەیدانیمان هەبووە، و ژمارەی بڵاوكراوەكانی هۆشیاری گەیشتە 48,065، و وتیشی: نزیكەی 2,050 وانەی پەروەردەیی لە سەرەتای ساڵەوە تا ئەم ساتەوەختە ئەنجامدراوە، جگە لە وۆرك شۆپ و كۆنفرانسی كە بە 215 وۆرك شۆپ و كۆنفڕانس و دانیشتن مەزەندە دەكرێت و زیاتر لە 600 حاڵەتی تەنگپێهەڵچنینی ئەلیكترۆنی لەلایەن مێینەكانەوە چارەسەركراون ، هەروەها 40 حاڵەت لەلایەن پیاوانەوە، لەگەڵ هاوكاری قوربانییەكان كە چارەسەر دەكرێت، كە بە كۆی گشتی 2465 حاڵەتی چالاكیمان لەبارەی تەنگپێهەڵچنینی ئەلیكترۆنی ئەنجامداوە.