كۆمسیۆن: سبەی چوارشەممە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 29-10-2024, 14:16
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تەئكیدیكردەوە: كە سبەی چوارشەممە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكەی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.
    كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكی كورتدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی چوارشەممە، كاتژمێر دەی سەرلەبەیانی، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە بارەگای  لیژنەی ناوەندی لە هەولێر رادەگەیەنێت.