لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان: تێبینی سەقامگیری و گەشەسەندن لە ئەدای تۆڕی میدیایی عێراقیدا دەكەین

ناوخۆ
  • 29-10-2024, 13:41
  • +A -A

    بەغداد - INA - محەمەد سەلیم
    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە: سەقامگیری و سەركەوتن لەناو تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیدا هەیە.
    سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی كەریم حەمادی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: سەردانی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بە ئامانجی پێداچوونەوەیە بە كارەكانی تۆڕەكە و ئەو گەشەپێدانەی تێیدا ڕوودەدات، و بۆ زانینی مەرجەكانی ئەو هەمواركردنانەی كە زیاد دەكرێن بۆ یاسای تۆڕەكە.
    حەمادی وتیشی: لیژنەكە گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی ورد بوو سەبارەت بە كارەكانی تۆڕەكە و ئەو پلانانەی داهاتوو كە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات.
    لە بەرامبەردا جێگری سەرۆكی لیژنەكە پەرلەمانتار سەمیعە غەلاب، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دواو وتی: لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمان هەمیشە جەخت لەسەر سەربەخۆیی كارەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەكاتەوە، وەك چۆن لەگەڵ سەرۆكی تۆڕی راگەیندنی عێراقی  ئاماژەی بە ئارامی و سەقامگیری چۆنایەتی لە تۆڕەكەدا كرد لەم قۆناغەدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو پێشكەوتنەی لە تۆڕەكەدا ڕوودەدات و هاوئاهەنگی نێوان سەرجەم فەرمانبەران و سەركردایەتی ژیرانەی دەستەی ئەمینداران و سەرۆكی تۆڕەكە.
    راشیگەیاند: زۆر بابەت باس كران، دیارترینیان یاسای تۆڕی میدیایی عێراقی و دراما و بابەتی دیكە بوو.
    لای خۆیەوە ئەندامی لیژنەكە پەرلەمانتار عارف حەمامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ڕاگەیاند: ئێمە تێبینی سەركەوتن و سەقامگیریمان لەناو تۆڕی ڕاگەیاندن كرد و ڕۆڵی ئێمە پاڵپشتی و بەرزكردنەوەی ئەو سەقامگیرییەیە، هەروەها گوێمان لە گفتوگۆ و پێشنیارەكانی تۆڕەكە گرت سەبارەت بە یاسای تۆڕی میدیایی عێراقی.
    هاوكات ئەندامی لیژنەكە پەرلەمانتار نەهلە ئەفەندی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی تەئكیدیكردەوە: كە میكانیزمی هەماهەنگی لەنێوان لیژنەكە و تۆڕی ڕاگەیاندن گفتوگۆی لەسەر كرا، بەتایبەتی سەبارەت بەو بابەتە هەڵپەسێردراوانە و ئەو یاسایانەی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا ئاماژەیان پێكراوە كە پەیوەندییان بە كارەكانی تۆڕەكەوە هەیە، لەوانەش یاسای بەدەستهێنانی زانیاری، و وتیشی: ڕێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی كۆڕێكی فراوان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێشهاتەكانی ئەم یاسایە، و ڕوونیشیكردەوە: پێشكەوتن لەبواری كاری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیدا هەیە.