سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر كردەوە

ئابوری
  • 29-10-2024, 13:16
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە.
    سەرۆكی حكومەت لە میانی بەسەركردنەوەی پێشانگەكەدا، سەردانی سەرجەم بەشەكانی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە و كارەكانیان و دیزایین و نەخشەی پرۆژەكانیانی كرد.
    بە گوێرەی راگەیەراوەكە، پێشانگەكە بە بەشداریی چەندین كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەر كراوەتەوە كە هاوكات كۆمپانیاكانی تایبەت بە بوارەكە لە 15 وڵاتی دونیا بەشدارییان تێدا كردووە كە دیارترینیان كۆمپانیاكانی خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا و ئەوروپا و باكووری ئەمریكا بەشدارن و بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.