بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی فەرمی حكومەت باسم عەوادی، رایگەیاند: حكومەت قەدەغەكردنی كارەكانی (ئونروا) لە لایەن قەوارەی زایۆنی ئیدانە دەكات.
عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: حكومەتی عێراق ئەو ڕێوشوێنانەی كە قەوارەی زایۆنی بۆ قەدەغەكردنی كاری دەزگای فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین(ئونروا) گرتوویەتیەبەر، ئیدانە دەكات، ئەم ڕەفتارە نوێنەرایەتی پێشهاتێكی مەترسیدار دەكات كە كاریگەری لەسەر دۆخی مرۆیی هەیە و ڕێگری لە هەوڵەكان دەكات بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ خاكی فەلەستینی داگیركراو.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئاژانسی (ئونروا) زیاتر لە 75 ساڵە لە بواری مرۆیی لە فەڵەستین كاردەكات، بەرپرسیارە لە پاڵپشتیكردن و دابینكردنی فریاگوزاری بۆ تەواوی دانیشتووانی پەنابەر، قەدەغەكردنی كارەكانی لەلایەن قەوارەی داگیركەرەوە، مەترسی لەسەر سەلامەتی و ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی مەدەنی دروست دەكات، لەنێویاندا منداڵ و ژن و بەساڵاچووان.
رونیشیكردەوە: قەوارەی داگیركەر جۆرەها هێرشی دژ بە (ئونروا) ئەنجامدا، و ڕاستەوخۆ كرێكارەكانی كردە ئامانج، بەو ڕەفتارانەی كە ڕادەی بێ بایەخكردنی هەموو بەها و ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان نیشان دەدات، هەروەها پلانەكەی بۆ تەواوكردنی تاوانەكانی جینۆساید و پاكتاوی نەژادی، كە بە هەموو فۆرمێكی قێزەون لە خاكی داگیركراودا پراكتیزە دەكات.
بەپێی بەیاننامەكە حكومەت داوای كرد، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دادپەروەرانە بێت بەرامبەر بە مرۆڤایەتی، و بۆ هەر وڵاتێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ژێر ڕۆشنایی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا هەڵبگرێت، هەروەها هەنگاوی جددی بنێت بۆ وەستاندنی ئەم پێشێلكارییە مرۆییە مەترسیدارانە.