بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی كرد كە بە شێوەیەكی تایبەت و ناوازە مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا بكرێت.
ڕێنماییەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، بریتیە، لەم ڕێكارانەی خوارەوە:
1- ڕاسپاردنیان بۆ ئەو ئەركانەی كە لەگەڵ جۆری كەمئەندامیاندا ناكۆك نیە و ڕەچاوكردنی باری تەندروستیان.
2- دابینكردنی ژینگەی كاركردن گونجاو لەگەڵ جۆری كەمئەندامی كە كارمەندەكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
3- كەمكردنەوەی دەوام بە كاتژمێرێك لە ڕۆژێكدا یان پێدانی ڕۆژێكی پشوو لە هەفتەیەكدا.
4- لێپرسینەوە لەو كارمەندانەی كە لە كاتی كاركردندا خراپ بەكاریان دەهێنن.