كۆچ نزیكبوونەوە لە داخستنی دۆسیەی كەمپەكان لە هەولێر ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 29-10-2024, 11:11
  • +A -A

    بەغداد - INA - فلەیح عوبێدی
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران نزیكبوونەوە لە داخستنی دۆسیەی كەمپەكانی هەولێری ڕاگەیاند، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: نەرمی نواندن هەیە لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەت عەلی عەباس جیهانگیر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو خێزانانەی ئێستا لە كەمپەكانن نزیكەی 18 هەزار خێزانن، كە بەسەر 22 كەمپدا دابەشكراون، كە 6 كەمپیان لە هەولێر و 16 كەمپیان لە دهۆك-ن، و وتیشی: پرۆسەی گەڕانەوە بەردەوامە و زۆر بە زوویی هەندێك كەمپ دادەخرێن بەتایبەتی لە هەولێر، چونكە لە قۆناغی پێشوودا لە دانیشتووانیان گەڕاونەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت بەردەوامە لەسەر ئەم دۆسیە و نەرمی هەیە بۆ گەڕاندنەوەیان بەپێی خواستی خێزانەكان بۆ مانەوە لە چوارچێوەی ناوچەی ئاوارە بەڵام لەدەرەوەی كەمپ یان ناوچەیەكی سێیەم و بۆ گەڕانەوە و ئەو ئیمتیازاتانەی كە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی كردوە لەسەر بنەمای ڕاسپاردەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، و وتیشی: بڕە پارەیەك لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ناوچەكانیان خەرج دەكرێت و پرۆسەی گەڕانەوەیان بەرەوپێش دەچێت.