هەولێر - INA - ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنەكانی كۆڕبەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست 2024 لەژێر ناونیشانی (بەرەو حوكمڕانی دروست و خۆشگوزەرانی) لەشاری هەولێر دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دانیشتنەكانی كۆڕبەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست 2024 ئەمڕۆ لەژێر ناونیشانی (بەرەو حوكمڕانی دروست و خۆشگوزەرانی) دەستی پێكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆڕەكەدا سەركردە باڵاكان و سیاسەتمەدارانی عێراق ئامادەبوون، دیارترینیان سەرۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بافڵ تاڵەبانی، موسەننا سەمەڕائی، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان محەمەد حەسان و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق تۆماس سیلەر رایگەیاند: بەهۆی ئەو هەلومەرجەی كە لە ناوچەكەدا ڕوودەدات، ئێمە نەمانتوانی ئەركەكانمان باشتر جێبەجێ بكەین، و وتیشی: یەكێتی ئەوروپا درێغی نەكردەوە لە هاوكاری دارایی بۆ وڵاتانی ناوچەكە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق ئەندریا ناسی لە وتارێكدا لە میانی كۆڕبەندەكەدا ڕوونیكردەوە: نەمسا لە چەند بوارێكی هاوبەشدا لەگەڵ حكومەتی عێراق كاردەكات، لەوانەش پرسی ئاو.
هاوكات باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق جانێت ئەلبێر دا، جەختیكردەوە: بوونی عێراقێكی سەقامگیر و ئاسایش لە بەرژەوەندی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە، و وتیشی: پێویستە عێراق و هەرێمی كوردستان هاوبەش بن لەگەڵمان.