بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەینێ، چوارشەممە، نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانێكی ناوبەناوی كەم لە پاشنیوەڕۆدا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات، و پلەكانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغداد، كەربەلای پیرۆز، دیوانیە، بابل، دیالە، و نەجەفی ئەشرەف 28 ، و لە میسان، بەسرە، موسەننا، زیقار و واست 29 پلە دەبێت ، لە دهۆك و سلێمانی 25، و لە نەینەوا، كەركوك، سەڵاحەدین و هەولێر 26 پلە دەبێت.
رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی ناو بەناو بەتایبەتی لە ناوچەكانی باشووری وڵات و پلەكانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
راشیگەیاند: هەینی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی كەم بۆ مامناوەند كە ڕەنگە لە هەندێك كاتدا ڕەشەباشی بێت، پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاشكراشیكرد: پێشبینی ڕەوشی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران و هەورە بروسكە كە شەوانە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور قورستر دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی باكور، و دەشێت هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو بێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.