بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران داوای کردنەوەی لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد سەبارەت بەو دزەپێکردنه دەنگییەی کە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەری دەستهی باج.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووه، ڕاگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، دەستەی دەستپاکی ڕاسپاردووه، لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە بارەی دزەپێکردنی دەنگێك بکات کە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتیی دەستهی گشتی باج و پێشکەشکردنی ئەنجامەکان لە ماوەیەکی خێرادا، وەک جەختکردنەوەیهك لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كهیەکێکه لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات