به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕاگه‌یاند" عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان، لە هەمان کاتدا ئاماژە بە پێشێل کردنی ئاسمانی عێراقدا لەو هێرش بۆ سەر ئێران.
عەوادی لەلێدوانێکدا بۆ عێراقیە نیوز، وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند" حکومەت هه‌وڵ ده‌دات هەنگاوەکانی بەهێزکردنی سەروەری عێراقدا بنێت، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌عێراق دەستبەرداری بەرپرسیارێتی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا نابێت.
هه‌روه‌ها وتی" عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان، ئاماژە بەوە کرد کەئاسایشی ئێراق و ناوچەکە لە پێشینەی کارە و حکوومەتیش هەوڵەکانی خۆی لەسەر ڕاگرتنی شەڕ چڕ دەکاتەوە.
عه‌وادی ڕاگه‌یاند" جموجۆڵێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ڕاگرتنی ده ستدرێژی زایۆنیسته‌کان و ئاماژه‌كانی هانده‌ریش هه‌یه، وپێشێلکردنی ئاسمانی عێراق له هێرش بۆ سه ڕ ئێران تاوانكاریه.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا وتی" حکومەتی عێراق سەرکەوتوو بوو لە تەواوکردنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ڕوونیشیکردەوە كه‌کۆریای باشوور لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سیستەمی سەربازی پێشکەوتوومان بۆ دابین دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە كه‌حکومەت کاردەکات بۆ پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری ئاسمانی.